شەوی ڕابردوو و بهرهبهیانی ئهمڕۆ سێشهم گەردەلوولێكی بەهێز و بارانی بەخۆڕ ئەنتاڵیای توركیای گرتەوە، بەوهۆیەوە چوار كرێكار كە لە كۆنتێنەرەكانی مانەوە لەسەر شەقام بوون، گیانیان لە دەست دا.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو چوار كرێكارە دووانیان لە شوێنی مانەوەیان مردوون و دووانی تریش دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە و گرتنەبەری رێوشوێنی پزیشكی، گیانیان لە دەست داوە.
دەسەڵاتدارانی شارەكە ڕێنوێنی و هۆشداریی توندیان بە خەڵكی ناوچەكە دا، دوای ئەوەی گەردەلوول و بایەكی زۆر بەهێز و بارانێكی زۆر بەخوڕ ناوچەكەی گرتەوە، داوایان كرد كۆنتێنەرەكانی مانەوەی كاتی كرێكاران لە ناوچەكانی بنیاتنان چۆڵ بكرێ و بەرزكەرەوە مەزنەكان و كەلوپەلە قورسەكان لە بەرزییەكان بهێنرێنە خوارەوە، لە ناوچە كەناراوییەكان دوور بكەونەوە و ئەگەری هاتنی شەپۆلی دەریا و بەرزبوونەوەی ئاو بۆ ناو ناوچە كەناراوییەكان بوونی هەیە.
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، دەریای ناوەڕاست شەپۆلی مەزنی لێ دروست بووە و برووسك و بارانی بەخوڕیش دەبارێت، ئەمانە مەترسییەكان لەسەر ناوچە كەناراوییەكانی توركیا و یۆنان دروست كردووە.
















Leave a Reply