بینەر:
(6)
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی كرد كە باران بەشێوەیەكی پچڕپچڕی لە سنووری دهۆك و زاخۆ بەردەوامی بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ هەینی 30ی ئۆكتۆبەر رای گەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و باران بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەندێك كات باران بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسكە دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
















Leave a Reply