قوتابخانەی قەرەداغ هەفتانە رۆژانی دووشەم جلی كوردی دەپۆشن

بینەر: (231)

قوتابخانەی قەرەداغی بنەڕەتی، بڕیاری دا ڕۆژانی دووشەم تایبەت بكات بە جلی كوردی، لە ئێستەوە هەموو هەفتەیەك رۆژێك جلی كوردی لەبەر دەكرێت.

قوتابخانەی قەرەداغی بنەڕەتی لەبارەی هۆكاری ئەم بڕیارە رای گەیاندووە، پۆشینی جلی كوردی لەلایەن دەستەی كارگێڕی، مامۆستایان، فەرمانبەرانی ماندوونەناس و قوتابییە ئازیزەكانمان، دیمەنێكی جوان و یەكگرتوویی بە قوتابخانەكەمان بەخشیوە.

باسیان لەوەش كردووە، ئەم بڕیارە تەنیا پۆشینی جل نییە، بەڵكو پەروەردەكردنی نەوەكانمانە لەسەر خۆشویستن و بەرزڕاگرتنی مێژوو، كولتوور و ناسنامەی نەتەوەییمان.

قوتابخانەكە لە كۆتایشدا دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان، كارمەندان و كەسوكاری قوتابیان دەكەن بۆ هاوكاری و بەشدارییان لە زیندووكردنەوەی ئەم مۆركە نەتەوەییە، بەجۆرێك قوتابخانەكە لانكەی زانست و كولتوورپەرستی بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *