زانایان مەتەڵی پەیكەرەكانی دوورگەی قیامەت هەڵدێنن

بینەر: (6)

بە درێژایی لێوارەكانی دوورگەی قیامەت یان “رابا نوی” لە وڵاتی چیلی لەسەر زەریای هێمن، سەتان پەیكەری زەبەلاحی بەردی دروستكراوی سەتان ساڵ بە ناوی “موای” هەن، ئەوان ئاماژە بۆ شارستانیەتێكی نادیار لە ناوچەكە دەكەن، بریتین لە چەندان رووخساری بێدەنگ و ساڵانێكە زاناكانیان تووشی سەرسڕمان كردووە، دەركەوت كە شوێنی جێگیركردنی ئەوان هەرەمەكی نییە.

زانایانی شوێنەوارناسی بۆیان دەركەوت كە نهێنییەك لە پشت شوێنی دانانی ئەو پەیكەرانە هەیە، ئەویش پێوەندی بە بوونی ئاوی سازگارەوە هەیە، كە لەسەر دوورگەكە دەگمەن بووە، بۆیە دانانی پەیكەرەكان پێوەندیی بە شوێنی ئاوی سازگار و شیاو بۆ خواردنەوە هەبووە، چونكە دوورگەكە سەرچاوەی ئاوی شیرینی كەم بووە و هەزاران لە دانیشتووانی ئەو دوورگە پشتیان بە ئاوی ژێرزەوی بەستووە، كە لە نزیك لێواراوەكانەوە هەبووە، بۆیە پەیكەرەكان لەوێ دروست كراون.

شایەنی باسە دوورگەی قیامەت دەكەوێتە سەر زەریای هێمن و بە پەیكەرە زەبەلاحە گڕكانییەكانی بەناو بانگە، كە سیمبوڵی شارستانیەتی بۆلینیزیە و لە ماوەی نێوان ساڵانی 1300 بۆ 1600 وەك زیندووهێشتنەوەی یادی سەركردەكانیان دروستیان كردووە و ژمارەیان زیاتر لە هەزار پەیكەرە، بەڵام تا ئێستە شوێنی ئەوان وەك مەتەڵێك ماوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *