فلۆریدا.. تەقەكردن 12 برینداری لێ كەوتەوە

بینەر: (232)

بەرپرسانی فلۆریدای ئەمەریكا ئاشكرایان كرد، لە ئەنجامی دەستڕێژی فیشەك لە نزیك زانكۆی شاری تالاهاسی، 12 كەس بریندار بوون و پۆلیسیش ڕێوشوێنی توندی لە شوێنی ڕووداوەكە گرتووەتەبەر و دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

ڕووداوەكە لە نزیك زانكۆی كشتوكاڵ و میكانیك لە ویلایەتی فلۆریدا لە شەقامی بیری بووە، لەبارەی چارەنووسی بریندارەكانیش پۆلیس بڵاوی كردەوە، شەش لە بریندارەكان بە تەمەن و شەشی تریشیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە.

حكوومەتی خۆجێی شاری تالاهاسی بڵاوی كردەوە، سێ لە بریندارەكان برینیان قورس و مەترسیدارە، دۆخی نۆ بریندارەكەی تر جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەبارەی هۆی ئەو دەستڕێژی فیشەك و شەڕە پۆلیس بڵاوی كردەوە، سەرەتا لێدان و شەڕ بووە بە دەست و دواتر تەقەی لێ كەوتووەتەوە، بێ ئەوەی هۆی ڕوودانی شەڕەكە ئاشكرا بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *