لەسەر گەنم سێ‌ كەس بریندار كران

بینەر: (209)

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 25ی ئۆكتۆبەر، لە شارۆكەی ڕزگاری شەڕە تەقە لەنێوان دوو لایەندا ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ كەس بەفیشەك برینداربوون.

سیروان محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رای گەیاند، دوای گەیاندنی بریندارەكان بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار ئێستە چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكان كراوە، كە بە گوتەی بریندارەكان لەسەر دانەوێڵە (گەنم) لەگەڵ لایەنی دووەم شەڕ لە نێوانیاندا دروست بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *