زانایان داوای چاودێریكردنی سیستمەكانی ژیری دەستكرد دەكەن

بینەر: (1.3K)

400 زانا لە سەرانسەری دنیا، لەوان جیفری هینتۆن و یوشوا بنگیۆ دوو زانای پێشەنگی بواری ژیری دەستكرد، داوای دامەزراندنی دەستەیەكی نێودەوڵەتیان بۆ سەرپەرشتیكردنی پێوەر و چاودێریكردنی سیستمەكانی ژیری دەستكرد كرد كە توانای ئەنجامدانی هێرشی ئەلیكترۆنیان هەیە.

ئەو زانایانە لە نامەیەكی كراوە رایان گەیاند كە پێویستە سیستمە پێشكەوتووەكانی ژیری دەستكرد لە تۆڕە دەرەكییەكان جیا بكرێنەوە و بخرێنە ژێر چاودێرییەكی سەربەخۆ، پاساوی ئەو كارەش ئەوەیە كە پابەندبوونی خۆویستانەی ئەو كەرت و سیستمانە وەك پێویست و بەس نییە، ئەو زانایانەی لە 34 دەوڵەتن، دووپاتیان كردەوە كە ئەو رێكخراوانەی كار لەسەر پەرەپێدانی سیستمی وا دەكەن توانای هێرشی ئەلیكترۆنیان هەیە یان تاقی دەكەنەوە، پێویستە پیادەی پێوەری مسۆگەرتر بكەن.

ئەو پێشنیازەی زانایان دوای مانگێك لە واژووكردنی ژمارەیەك كۆمپانیا بوارەكە لەسەر رێككەوتنی كۆشكی سپی كرد بەوەی پابەندی رێوشوێنە خۆویستەكانی سەلامەتی بن، هەروەها لە دوای زنجیرەیەك لە رووداو هات كە زانایان ئاماژە دەكەن، بوونی خاڵی لاواز لە چۆنیەتی تاقیكردنەوەی سیستمەكانی ژیری دەستكرد و كۆنترۆڵكردنی دەرخستووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *