وەزارەتی کارەبا: سبەی دوا مۆڵەتە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا

بینەر: (1.4K)

ئەمڕۆ شەموو 17ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە كە سبەی یەکشەم دوا مۆڵەتە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی سەدا 50ی قەرزی کارەبای ماڵان و سەدا 25ی پۆلی بازرگانی.

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، سبەی یەکشەم 18ی تشرینی یەکەم، دوا ڕۆژی داشکاندنی لە 50%ی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان و لە 25%ی پۆلی بازرگانییە کە دەکەوێتە پێش پڕۆژەی ڕووناکی.

بۆ ئەم مەبەستە، سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەم لە سەعات هەشت و 30 خولەکی بەیانی تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ دەوام دەکەن و تا هاوبەش مابێت لە خزمەتی هاوبەشانی کارەبادا دەبن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *