پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی ئه‌مساڵیدا دووپاتی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له دنیا كردووه و ئه‌م به‌رزبوونه‌وه خێرایهیش یه‌كه‌مجاره له دوای 2010ه‌وه له دنیا تۆمار بكرێت.
له ڕاپۆرتی 2026 پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژاری قووڵه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا ده‌ناڵێنن، گه‌یشتووه‌ته 1.2 ملیار كه‌س، 51.5 ملیۆن كه‌س زیادی كردووه، به به‌راورد به ژماره‌ی ئاماره‌كانی پێشوو.
ئه‌لیكسانده‌ر دی كر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه وه‌ك زه‌نگێكه بۆ ته‌واوی دنیا، چونكه هه‌ژاری به ملیۆنان هاووڵاتی له خۆراك و فێربوون و ئاوی پاك و كاره‌با بێبه‌ش ده‌كه‌ن و نیوه‌ی ژماره‌ی هه‌ژارانیش له دنیا منداڵانن، كه زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌ژارین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان ڕۆڵی هه‌بووه له زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاران به بڕی 15.4 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له كۆی 89 وڵات، له 33 له‌و وڵاتانه داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن كه سه‌ركه‌وتووبوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو.
















Leave a Reply