لە شاری كۆڵن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، پۆلیس ئاماژە دەكات كە دەستیا بە لێكۆڵینەوە لە رووداوێك كردووە كاتێك كچێكی 16 ساڵی لە لایەن رۆبۆتێكەوە رووبەڕووی هەراسانكردنی سێكسی بووەتەوە، ئەوان دەیانەوێ راستی رووداوەكە بزانن.
پۆلیسی ئەو شارە رای گەیاند كە رۆبۆتێك لە دواوە دەستی لە سمتی كچەكە داوە و چەند جووڵەیەكی سێكسی كردووە، خۆی بۆ پێشەوە و دواوە هێنا و بردووە، پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن، ئاخۆ بابەتەكە هەراسانكردنی سێكسییە یان نا، رووداوەكە شەوی شەمووی رابردوو رووی دا، كچەكە لەگەڵ دوو هاوڕێی كچی لە پێش چێشتخانەیەكی فاست فوود وەستا بوو، رۆبۆتەكە لێی نزیك بووەوە.
گومان هەیە بەوەی خاوەنی رۆبۆتەكە كە گەنجێكی دانیشتووی نزیك كۆلنە، لەگەڵ گەنجێكی تر وێنەی رووداوەكەیان گرتووە و راستەوخۆ لە سۆشیال میدیا بڵاویان كردووەتەوە، هێزەكانی پۆلیس توانیان دوای ماوەیەكی كەم ئەوان لە نزیك شوێنی رووداوەكە بگرن و دەست بەسەر رۆبۆتەكەش بگرن، كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیان بووە، ئێستە لێكۆڵینەوە لەوە دەكرێت ئاخۆ جووڵەكانی رۆبۆتەكە بە مەبەست بووە.
















Leave a Reply