وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ڕه‌زامه‌ندی داوه به ده‌رهێنانی چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئه‌مباركراوی كۆگه ستراتیجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له ئه‌نجامی گه‌رده‌لوولی ئاسایاس كه به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
كریس رایت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی وزه به خێرایی له جموجۆڵدایه، تا وزه‌ی پێویست و به په‌له بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان ده‌سته‌به‌ر بكات و پرۆسه‌ی پاڵاوتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت و گره‌نتی جێگیری بازاڕی سووته‌مه‌نی له ئه‌مه‌ریكا بكات و هه‌مووان پێویستییه‌كانیان بۆ سووته‌مه‌نی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی نێو ده‌ریا بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز له كه‌نداوی مه‌كسیك به ڕێژه‌ی 62.89% به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و 57.35% به‌رهه‌مهێنانی غازی شلی سروشتیان كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه، گه‌رده‌لوولی ئاسایاس كه‌نداوی مه‌كسیكی گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، كارمه‌ندانی سه‌ر 121 سه‌كۆی ده‌رهێنانی نه‌وت و غازیان له نێو ده‌ریا بۆ سه‌ر وشكایی گواستووه‌ته‌وه، كۆی گشتی سه‌كۆكانی ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز 371 سه‌كۆیه.
















Leave a Reply