بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری عێراق بۆ ئه‌مساڵ 12.4% ده‌بێت، له ئه‌نجامی گوشاره زۆره‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی عێراق و هه‌نارده‌نه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی فره‌وانبوونی كورتهێنان و بارگرانی زۆر بخاته سه‌ر قه‌رزی گشتی و خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هاتووه، یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق له شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ 102 تریلیۆن دۆلار بوو و له حوزه‌یران/یۆنیۆ ئه‌و بڕه گه‌یشته 78.3 تریلیۆن دۆلار، واته ته‌نیا له ماوه‌ی پێنج مانگ بڕی 23.7 تریلیۆن دۆلار له دراوی بیانی یه‌ده‌گ كه‌می كردووه.
موزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی، لێكه‌وته‌كانی پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری له‌سه‌ر سامانی گشتی زۆر ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌سترێت، پاشه‌كشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ته‌نیا كار له‌سه‌ر داهاتی گشتی تاك دروست ناكات، به‌ڵكوو كاریگه‌رییه‌كانی درێژتر ده‌بنه‌وه، بۆ ئالنگاری به‌سه‌ر ئیراده‌ی حكوومه‌ت و توانای ده‌وڵه‌ت له ده‌سته‌به‌ركردن و پاره‌داركردنی خه‌رجی گشتی.
ئه‌حمه‌د شرمانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، مه‌ترسی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست ناكات، تا سیاسه‌تی دهستپێوهرگرتن بگرێته‌به‌ر، به‌ڵكوو كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و كه‌رتی تایبه‌تیش هه‌یه.
















Leave a Reply