100 هەزار كەس بە گرێبەست دادەمەزرێن

بینەر: (1.5K)

ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی تەواوكردنی بودجەی 2027ی عێراقە، پەرلەمانتارێك ئاماژە دەكات كە وەزیری دارایی عێراق رای گەیاندووە كە پڕۆژەیاساكە 100 هەزار پلەی دامەزراندنی بە گرێبەست لە خۆ گرتووە.

ئەحمەد ساعیدی پەرلەمانتاری عێراق ئاماژە دەكات كە چاوی بە وەزیری دارایی كەوتووە و باسی چەند دۆسیەیەكیان كردووە لەوانە پڕۆژەیاسای بودجە و ئەو گۆڕانكارییەی تیایدا كراوە، جیا لە بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی پێشوو.

روونی كردەوە، وەزیری دارایی پاڵپشتی بۆ دامەزراندنی ئەوان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە پڕۆژەكە 100 پلەی دامەزراندن بە گرێبەست لە خۆی دەگرێت، دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە پێشەوەی ئەوانە دەبن كە دادەمەزرێندرێن، لای خۆیەوە ئیپتسام هیلالی پەرلەمانتارێكی تر گوتی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پێشنیازی یاسای 22مین هەمواری یاسای میلاكات ژمارە 25ی ساڵی 1960 دا، كە پێوەندی بە ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەری وەزارەت و فەرمانگەكانی دەوڵەت هەیە.

روونی كردەوەن پێشنیازی یاساكە باسی زیادكردنی زیاتر لە 150 ناونیشانی فەرمانبەری بۆ ئەوان دەكات، هەر لە پلەی نۆوە تا پلەی یەك، بەتایبەتی خزمەت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەرستاران دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *