له دوێنێوه ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بارانێكی زۆر و چڕی لێ ده‌بارێت و بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكردووه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌دان گه‌شتی فڕۆكه‌كان و پچڕانی كاره‌با له چه‌ندان ناوچه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی بێ كاره‌با.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌و گه‌رده‌لوول و لافاوه به “نۆرایستهر” ناونراوه و شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك نیویۆرك و بۆستن و فیلادلفیای گرتووه‌ته‌وه و به‌رپرسان هۆشدارییان دا و شه‌قامه‌كانیان داخست، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی روو له ناوچه‌كان نه‌كه‌ن و زیانیان پێ نه‌گات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سته‌ی كژناسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، گه‌رده‌لوول و لافاوه‌كه به‌رده‌وام له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بوونیان ده‌بێ، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، داوای كرد، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ڕوودانی لافاوی گه‌وره له ناوچه نزمه‌كانی نزیك له كه‌ناراوه‌كان.
















Leave a Reply