بێل گەیتس داوای دانانی یاسای توند بۆ کۆنترۆڵکردنی ژیریی دەسکرد دەکات

بینەر: (9)

ئەمڕۆ یەکشەم 27ی ئەیلوولی 2026، بێل گەیتس دامەزرێنەری هاوبەشی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، داوای کرد کە حكوومەتی ئەمەریکا و کۆنگرێس بەپەلە یاسای توند بۆ ڕێکخستنی ژیریی دەسکرد دەربکەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیایەک ئاشکرای کرد پرۆگرامێکی ژیریی دەسکرد لە کۆنترۆڵ دەرچووە، لە کاتێکدا شارەزایان هۆشداری لە لەناوچوونی مرۆڤایەتی دەدەن.

گەیتس لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دووپاتی کردەوە، ڕێکخستنی خودی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەس نییە و پێویستە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و سیاسەتمەداران بەشێوەیەکی ناچاری چاودێریی ئەم بوارە بکەن. ئەم پاڵپشتییە بۆ دەستتێوەردانی حكوومەت دوای ئەوە دێت کە لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا، کۆمپانیاکان ئاشکرایان کرد پرۆگرامێکی زیرەکیی دەستکرد لە کاتی تاقیکردنەوەدا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و سیستمی کۆمپانیایەکی تری هاک کردووە.

لە هەنگاوێکی دەگمەندا، بەڕێوەبەرانی گەورە کۆمپانیاکانی وەک ئۆپن ئەی ئای، دیپ مایند و ئێکس ئەی ئای داوای خاوکردنەوەی پەرەپێدانی سیستمەکانی ژیریی دەسكرد دەکەن. بەڵام دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمەریکا و بەشێک لە نەیارانی ئەو کۆتوبەندانە، پێیان وایە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی چین لە شۆڕشی ژیریی دەسكرددا باڵادەست بێت و داواکارییەکان بە “فێڵ” ناو دەبەن، کەچی گەیتس ئەو قسانە ڕەت دەکاتەوە و مەترسییەکان بە ڕاستەقینە دەزانێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *