ئەوانەی شەكرەیان هەیە دەتوانن چەند هەنجیر بخۆن؟

بینەر: (3)

هەنجیر یەكێكە لە میوە خۆش و شیرینەكان و سوودێكی زۆری هەیە، بەڵام شیرینییەكەی بووەتە كێشە بۆ كەسانی مەترسیی شەكەریان لەسەرە یان تووشی نەخۆشییەكە بوونە، شارەزایانی تەندروستی و خۆراك ئاماژە دەكەن كە بەهۆی ئەو ریشاڵەی تیایدایە، هەنجیر سوودی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرە هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی بكرێت.

بەپێی شارەزایان هەنجیر سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی خۆراكە و سوودی بۆ نەخۆشانی جۆری دووەمی شەكرە هەیە، چونكە رێژەیەكی زۆر ریشاڵی تیادایە و خێرایی هەڵمژینی شەكر بۆ ناو خوێن كەم دەكاتەوە و پرۆسەی هەرس باشتر دەكات، ئەو ریشاڵانە بۆ تەندروستی دڵ باشن و پەستانی بەرزی خوێن كەم دەكەنەوە و مەترسیی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجەی قۆڵۆن كەم دەكەنەوە.

هەنجیر شیرینە، بەڵام ئەو ریشاڵەی تیایدایە رێگری لە بەرزبوونەوەی كتوپڕی رێژەی شەكری خوێن دەكات، سەرچاوەی چەندان جۆر ڤیتامین و كانزایە و وەك دژەئۆكسێنەر لە دژی هەوكردن كار دەكات، لەگەڵ فەراولە و سێو و قەیسی بژارەیەكی باشن بۆ نەخۆشانی شەكرە، بەتایبەتی هەنجیری فرێش، بەڵام وەك دووپات كرایەوە دەبێت بە دیاریكراوی بخورێت، واتە دوو دانە هەنجیری قەبارە ناوەند یان دانەیەك و نیوی قەبارە گەورە، كە دەكاتە 17 گرام، هەرچی هەنجیری وشكە، ئەو كەسە دەتوانێت سێ دانەی لێ بخوات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *