زۆرێك له خه‌ڵكی خواردنه‌وه‌ی سركه‌ی سێویان كردووه‌ته خووێكی ڕۆژانه، به‌و ئامانجه‌ی كه سركه‌ی سێ‌و شه‌كر له خوێن ڕێك بخات و ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه و پشتیوانی ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌كات. به‌ڵام توێژینه‌وه زانستییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای سنوورداری سوودی سركه‌ی سێ‌و، زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ.
سركه‌ی سێ‌و له كۆنه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی خۆراك و خۆشكردنی خۆراك به كارده‌هێنرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه به‌كتریایه‌كی به‌هێزیشه، زۆرێك له خه‌ڵكی به‌رده‌وام خواردوویانه‌ته‌وه.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو خواردنه‌وه‌ی سركه‌ی سێ‌و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو به تایبه‌ت خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته به‌كاریده‌هێنن و ڕۆژانه ده‌یخۆنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه هه‌وكردنی جۆری فلافۆنۆیدات و ترشی گالیك و فیرۆلیك و ترشی كافئیل و كاتیكیناتی و بیتاكرۆتین و ڤیتامین ئی و سی تێدایه.
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنه‌وه‌ی سركه‌ی سێ‌و به ڕێكخراوی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێن به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به ده‌ست قه‌ڵه‌وی ده‌ناڵێنن، كێشی جه‌سته‌یان كه‌م ده‌كات و چه‌وری ده‌توێنێته‌وه و خواستی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سووده زۆرانه‌ی، به‌ڵام زۆر خواردنی سركه‌ی سێ‌و و ئاڵووده‌بوون پێی، زیانی ته‌ندروستی هه‌یه و ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترش و خۆراك له گه‌ده و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی شه‌كر له خوێن لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رزی ئه‌نسۆلین له‌خۆیان ده‌ده‌ن جێ ده‌هێڵێت.












Leave a Reply