بۆ بەهێزکردنی مێشک و یادەوەری.. پێنج خۆراکی گرنگ بۆ ژەمی بەیانیان بناسە

بینەر: (5)

بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک و بیرەوەری، ڕەنگە پێویستت بە تەواوکەرە خۆراکییە گرانبەهاکان نەبێت، بەڵکوو هەندێک لەو خۆراکانەی لەسەر مێزی نانی بەیانی دادەنرێن، دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ ببینن. توێژەران لیستی پێنج خۆراکی سەرەکییان ئاشکرا کرد کە بریتین لە گوێز، تووی شین، هێلکە، قارچکی گوێچکەماسی و ئەڤۆگادۆ، کە دەوڵەمەندن بەو پێکهاتانەی یارمەتیی بەهێزکردنی زیرەکی و بیرەوەری دەدەن، هەرچەندە دووپاتیشیان کردووەتەوە کە هیچ خۆراکێک بە تەنیا چارەسەری سیحری نییە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە گۆڤاری “Health” بڵاوی کردووەتەوە، ئەم پێنج خۆراکە دەتوانرێت بە ئاسانی بخرێنە ناو ژەمی بەیانیانەوە:

1. گوێز: لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە خواردنی 50 گرام گوێز لە ژەمی بەیانیاندا، یارمەتیی باشترکردنی خێرایی وەڵامدانەوەی مێشکی داوە، هەرچەندە کاریگەرییەکەی لەسەر یادەوەری هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.

2. تووی شین “بلووبێری” : ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانی “ئەنسۆسیانین”. هەندێک توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی لەوانەیە بە شێوەیەکی کاتی یارمەتیی وەرگرتنەوەی زانیاری بدات، بەتایبەت لای منداڵان.

3. هێلکە: هێلکە سەرچاوەیەکی سەرەکیی ماددەی “کۆلین”ە، کە جەستە بۆ بەرهەمهێنانی گەیەنەرێکی دەماریی گرنگ بەکاری دەهێنێت کە ڕۆڵی لە یادەوەری، فێربوون و تەرکیزدا هەیە.

4. قارچکی گوێچکەماسی : توێژینەوە سەرەتاییەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە خواردنی بڕێکی کەم لەم جۆرە قارچکە، ڕەنگە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر باشترکردنی میزاج و کەمکردنەوەی سترێسی دەروونی هەبێت لای کەسانی بەساڵاچوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *