لە مووسڵ هاووڵاتییەك لە نۆرەی بەنزین گیانی لە دەست دا

بینەر: (12)

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی جەنجاڵی و سەرەیەكی زۆر بۆ بەنزین، شوفێرێك لە نۆرەی بەنزیك گیانی لە دەست دا، تا ئێستە بەرپرسان روونكردنەوەی زیاتریان نەداوە.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی ئەیلوول، بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقییەكان، هاووڵاتییەك لە كاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی بەشە بەنزین، لە باشووری پارێزگای مووسڵ گیانی لە دەست دا.

ئاماژە بەوەش كراوە، تا ئێستە لایەنە تەناهییەكانی پارێزگاكە هیچ ڕوونكردنەوەكیان لەوبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

هاوكات چالاكان باس لەوە دەكەن، ئەو كەسە تەنیا 10 ئۆتۆمبێل مابوو بگات بە بەنزینخانە و پیاوێكی /55 ساڵ/ـە بووە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە نۆرەی بەنزین لە بەنزینخانەكانی عێراق بۆ چەندان سەعاتە، كێشەی سووتەمەنی بەشێكی زۆری شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *