به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له سیسته‌می چاودێری جووڵه‌ی فڕۆكه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌و وڵاته به ته‌واوی په‌كیان كه‌وت و زیاتر له هه‌زار و 100 گه‌شتی ئاسمانی له فڕین و هاتن بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا ڕه‌تكرانه‌وه و ده‌یان هه‌زار گه‌شتیاریش به‌وهۆیه‌وه زیانمه‌ند بوون.
ده‌سته‌ی چاودێری جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له سیسته‌مه‌كه‌یان بوونی هه‌یه و چاره‌سه‌ریان كردووه و كاركردن ئێسته ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ددانی به‌وه‌دا نا كه لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه پێویستی به كاتی زیاتر بووه له‌وه‌ی پێشبینیان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌كه كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به هه‌موو توانامانه‌وه كارمان كردووه تا كۆتایی به كێشه‌كه بهێنین و داوای لێبوردنیش له سه‌رجه‌م گه‌شتیاران ده‌كه‌ین، به‌هۆی وه‌ستان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان زیانی پێگه‌یشتووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه، هاتن و چوونی فڕۆكه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هیسرۆ و گاتویك له له‌نده‌ن و فڕۆكه‌خانه‌كانی لیڤه‌رپوول و بێرمنگهام و ئه‌دنبره، هه‌روه‌ها دبلن له ئیرله‌ندا دروست بووه و سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
















Leave a Reply