خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای سەربازی دەكرێت و پێشمەرگەش لێی سوودمەند دەبێت

بینەر: (1.1K)

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای خانەنشینی سەربازی دەكات، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رای گەیاند، “هێزەكانی پێشمەرگەش سوودمەند دەبن”.

شێروان دووبەردانی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە”وشە”ی راگەیاند، یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو سەرانسەرییە و بۆ هەموو هێزەكانی سەربازی بە هێزەكانی پێشمەرگەیشەوەیە، دوای پەسندكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، هێزەكانی پێشمەرگەش لێی سوودمەند دەبن.”

بەگوتەی دووبەردانی، یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی ئەو پڕۆژەیاسایە كەمكردنەوەی مەرجی خانەنشینییە، بۆ نموونە سەربازێك 42 ساڵ تەمەنی هەبێت، بە 15 ساڵ خزمەت دەتوانێت داوای خانەنشینی ئارەزوومەندانە بكات.

شێروان دووبەردانی باسی لەوەش كرد، خاڵێكی تری ئەرێنی پڕۆژەكە زیادكردنی دەرماڵەی خۆراك و مەترسییە بۆ ئەندامانی ئەو هێزانە لە كاتی خانەنشینبوون.”

بەگوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەكانی سەربازی ڕەوانەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق كراوە، پێشبینی دەكەم لە هەفتەی داهاتوودا بخرێتە كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *