بینەر:
(3)
لە پاریسدا عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیزی فڕەنسی كۆبووەوە، كۆمپانیاكە بە زەیدی راگەیاندووە، وەبەرهێنانی خۆیان لە بواری كەرتی وزەی عێراق بۆ 16 ملیار دۆلار بەرز دەكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شوێنی حەوانەوەی لە پاریس، لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای تۆتاڵی فڕەنسی كۆبووەوە، تاوتوێی پلانی عێراقیان كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەی زەیدی، كۆمپانیاكە بە زەیدیی راگەیاندووە، قەبارەی وەبەرهێنانیان لە عێراق لە 12 ملیار دۆلارەوە بۆ 16 ملیار بەرز دەكەنەوە.
عەلی زەیدی ئێستە بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق لە پاریسە.
















Leave a Reply