سكۆتلەند و وێڵز و ئێرلەند تاوتوێی جیابوونەوە لە بەریتانیا دەكەن

بینەر: (5)

بڕیارە ئەمڕۆ لە كاردیف پایتەختی وێڵز سەرانی سكۆتلەند و وێڵز و ئێرلەند كۆببنەوە، بۆ ئەوەی رێككەوتن بكەن تا دەست بە جووڵەی سیاسی بكەن بۆ جیابوونەوە لە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، لە كاردیفی پایتەختی وێڵز كۆبوونەوەیەكی باڵا بكرێت و سەرجەم سەركردەكانی هەرسێ‌ هەرێمی سكۆتلەند و وێڵز و ئێرلەند هەوڵی رێككەوتن بدەن، بۆ ئەوەی دەست بە جووڵەی سیاسی بكەن و رێكارییەكان رێكبخەن تا لە شانشینیی یەكگرتووی بەریتانیا جیا ببنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێشتر لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاو كراوەتەوە، چاوەڕوان دەكرێت بڕگەیەكی سەرەكی رێككەوتن ئەوە بێت لە هەرسێ‌ هەرێم ریفراندۆمی سەربەخۆیی بكرێت.

شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا لە چەند هەرێمێك پێكهاتووە و پێشتر بەریتانیا لە ئاداری 2019 لە یەكێتیی ئەوروپا جیا بووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *