حووسییەكان هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی سەربازیی سعوودیە.. پێشهاتی نوێ‌ هەیە

بینەر: (3)

حووسییەكانی یەمەن ڕایانگەیاند كە بە دەیان مووشەك و درۆن هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانیی “كەڵید بن عەزیز” لە لە باشووری سعوودیە. باس لەوە دەكەن ڕادار و كۆگاكانی چەك و تەقەمەنییان كردووەتە ئامانج.

ئەم هێرشە لە چوارچێوەی فراوانبوونی شەڕی ناوچەكەدا دێت و حووسییەكان دەڵێن وەڵامی هێرشە ئاسمانییەكانی سعوودیەیە بۆ سەر یەمەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جەنگ لە یەمەن بە شێوەیەكی بەرچاو توندتر بووەتەوە و حووسییەكان پێرەویان كردووە.

بە گوێرەی رای شارەزایان، هێرشی نوێی حووسییەكان بۆ سەر سعوودیە، دواخستنی گفتوگۆكان لەبارەی هورمز و مەترسی لەسەر ڕێڕەوەكانی نەوت، نیشانەی فراوانبوونەوەی شەڕەكە بۆ مەیدانی یەمەن و دەریای سوورە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *