سووریا یۆرانیۆمەكەی دەخاتە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی

بینەر: (3)

ئەمڕۆ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوور یا رای گەیاند كە وڵاتەكەی دەرگەی پێگەی دێر زووری لەبەردەم ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واڵا كردووە و ئەو 73 تۆنە یۆرانیۆمە سروشتییەی لەو شوێنە هەیە دەخرێتە ژێر سەرپەرشتیی ئاژانسەكە و بە پارێزراوی لە سووریا دەمێنێتەوە.

شەیبانی لە 70مین خولی كۆنگرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گوتی، دیمەشق دەرگەی پێگەی دێر زووری بۆ ئاژانسەكە واڵا كردووە و دوای 20 ساڵ لە داخرانی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەو ئاژانسە لە 16ی ئابی رابردوو یەكەم كەس بوو كە چووە ناویەوە، بە هاوەڵی شارەزایانی ئاژانسەكە دەستمان بە دەرهێنانی پاشماوەی كورەكە لە ژێر كۆنكرێت كرد، هاوكات سووریا هەموو زانیارییە پێویستەكان و راپۆرتەكانی ئاژانسەكە لە 2011ەوە داوای دەكات رادەستی كردن.

روونی كردەوە، ئێستە 73 تۆن لە یۆرانیۆمی سروشتی لەژێر سەرپەرشتی و چاودێریی ئاژانسەكەدایە و لە سووریا هەڵدەگیرێت، سووریای نوێ جیاوازە، سووریا دەیەوێ سوود لە پزیشكی ناوەكی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی شێرپەنجە ببینێت، جیا لە بەكارهێنانی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و توێژینەوەی زانستی، ئەو داوای كرد رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەكی ناوەكی و كۆمەڵكوژ بەتاڵ بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *