“زەیدی و ماكرۆن لەسەر دوو پرسی گرنگ رێك كەوتوون”

بینەر: (10)

دوای ئەوەی شەوی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فڕەنسا، ئەمڕۆ لە پاریس چاوی بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە كەوت و ئەوان تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد، چەند رێككەوتنێكیان واژوو كرد و تۆڕێكی هەواڵ باسی رێككەوتن لەسەر دوو بابەتی گرنگ دەكات.

تۆڕی “زە ناشیۆناڵ نیوز” لە راپۆرتێكیدا سەبارەت بە سەردانەكەی زەیدی ئاماژە بۆ چەند رێككەوتنێكی هەردوو وڵات سەبارەت بە دۆخی عێراق دەكات، فڕەنسا رازی بووە بە فرەوانكردنی مەشق و راهێنان و پاڵپشتیكردنی هێزە سەربازییەكانی عێراق لە رێگەی رەوانەكردنی راهێنەر و دابینكردنی پاڵپشتیی سەربازی فڕەنسی بۆ عێراق، جیا لەوە هەردوولا لەسەر دامەزراندنی دەروازەی تری هەناردنی نەوت جیا لە گەرووی هورمز رێك كەوتوون.

ئەمە و بڕیارە سبەی زەیدی لە ئەڵمانیا لەگەڵ فریدریك مێرز راوێژكاری ئەڵمانیا كۆ ببێتەوە و لەوێش باسی چەند پرسێكی گرنگ بكات، لەوانە پاڵپشتیی سەربازیی ئەڵمانیا و كردنەوەی دەروازەی تری هەناردنی نەوت، دوور لە گەرووی هورمز.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *