لە دووەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە كۆبانێ، لە لایەن مامۆستایان و خوێندكارانەوە گردبوونەوەكان لە دژی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو.
ئەوان رایانگەیاند، زمانی دایك ناسنامە و بوونی نەتەوەیە، بۆیە مافی پەروەردە بە زمانی دایك مافێكی گەردوونی و مرۆییە، داواكارین بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە هەڵبووەشێتەوە.
ئەمڕۆ، لە دژی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاتیی سووریا، كە بۆ خوێندنی زمانی كوردی لە هەفتەیەكدا سێ سەعاتی دایاریكردووە، مامۆستایان، خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكاران گردبوونەوەیەك ڕێكخرا و ڕاگەیەندراوێك خوێندرایەوە.
ڕاگەیەندراوەكە بە زمانی كوردی لە لایەن مامۆستا عالیە موستەفا و بە زمانی عەرەبیش لەلایەن مامۆستا ئەمەل خەلیل خوێندرایەوە، باس لەوەكرا، زمانی دایك ناسنامە و بوونی نەتەوەیە، بۆیە مافی پەروەردە بە زمانی دایك مافێكی گەردوونی و مرۆییە.
ئاماژەیان بەوەش كرد، سنوورداركردنی زمانی كوردی لە سیستەمی پەروەردەدا خزمەتی ئاشتی، ئاسایشی كۆمەڵگە و بنیاتنانی سووریایەكی نوێ و دیموكراتیك ناكات.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا بانگەوازی لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا، ئەم بڕیارە هەڵبووەشێننەوە و سیستەمی پەروەردە لەسەر بنەمای یەكسانی، فرەڕەنگی، فرەزمانی و ڕێزگرتن لە مافی هەموو پێكهاتەكان، لە سەرەتاوە دابڕێژنەوە.
















Leave a Reply