توێژینەوەیەكی نوێ بەوە گەیشتووە كە هەستكردن بە دڵخۆشی و رازیبوون لە ژیان لای كەسەكان، تەنیا پێوەندیی بە پارەی زۆر و چێژوەرگرتن لە هەستە ئەرێنییەكان، لەوە زیاتر پێوەندیی بە هەستی مرۆڤ هەیە بەوەی لە ژیانیدا هەست بە سەربەخۆیە و خۆی خاوەنی تەواوی بڕیارەكانیدایە. بۆیە ئازادی بژاردەی كاروانی ژیانە.
پێگەی “عەرەبیە” ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوول كە هەواڵەكەی لە گۆڤاری “زانستی دەروونیی ئەرێنی” وەرگرتووە، لەوێدا توێژەران لە زانكۆی تورنتۆی كەنەدی ئاماژە دەدەن، سەربەخۆیی لە بڕیار، راستەوخۆ پێوەندە بە رازیبوون لە ژیان و چێژوەرگرتن لێی. بۆیە تورنتۆ جیسۆن دەبلیو كە زانایەكی زانكۆكەیە و یەك لە توێژەرانە دەڵێت، قووڵبوونەوە لە ئامانجەكان، فاكتەری ئەوەیە كە مرۆڤ لە ژیانیدا چێژ وەربگرێت و لێی تێر بێت.
ئەوەیش دەڵێت كە ئەوەیش دەبێتە دوو بەشی سەرەكییەوە، یەكەمیان تێڕوانین لە چێژەكەیە، ئەوەیش وەرگرتنی چێژ و دووركەوتنەوە لە ئەزموونە ئازاربەخشەكان. دووەمیشیان ئەوەیە كە مرۆڤ كاتێك هەست بە دڵخۆشی و چێژ دەكات، ئەگەر هەست بكات خۆی بە تەنیا و بە ئازادی توانیویەتی بڕیارەكانی بدات.
توێژەران پێداویستییە دەروونییەكان لە سێ خاڵدا كۆ دەكەنەوە. یەكەمیان پێوەندییەكانە كە مرۆڤ بزانێ پێوەندییە مرۆییەكان واتای تایبەتی خۆیان هەیە و خۆی بڕیاریان لەسەر بدات. دووەمیان تواناییە كە هەست بكات توانای ئەوەی هەیە لە بڕیارداندا كەسێكی كاریگەرە. سێیەمیشیان ئەوەیە كە كەسەكە هەست بكات دروست بڕیارەكان هی خۆین نەك بەسەریدا سەپێنراون.
















Leave a Reply