تاجی شاجوانی دنیای 2026 خرایە سەر كچێكی دۆمینیكانی

بینەر: (798)

هەڵبژاردنی شاجوانی دنیای ئەمساڵ 2026، لە ڤێتنام بەڕێوە چوو كە 111 كچی جوان بەشداریی پێشبڕێكەیان كرد، لە ئەنجامی كۆتادا دۆمینیكان تاجەكەی بردەوە و خرایە سەر كچێكی جوانی دۆمینیكانی.

پێگەی “عەرەبیە” رۆشنایی خستووەتە سەر هەڵبژاردنی شاجوانی دنیای 2026 كە ئەمساڵ لە ڤێتنام بەڕێوە چوو، لە پێشبڕێكەدا 111 كچی وڵاتان بەشدارییان كرد، لە ئەنجامی كۆتادا جوهیری مولا دۆمینگیز كە كچێكی دۆمینیكییە، تاجی شاجوانی 2026ی خستە سەر و بردیەوە، بۆ ئەوەیش لەلایەن ئۆبال سوچاتا چوانگسری كە شاجوانی ساڵی 2025ی دنیا بوو، تاجەكە كرایە سەر جوهیری.

دوای بردنەوەی تاجەكە لەلایەن جوهیری مولا دۆمینگیز، ئیلیزابیت رینیسی ئیسپانی پلەی دووەمی وەرگرت، بەدوایدا و لە پلەی سێیەمدا تانوسیا چیتیی مالیزی هات، بەڵام نوێنەری ڤێتنام كە پێشبڕێكەی تێدا بەڕێوە چوو، كەوتە پشتی براوەكانی پێشبڕكێكە.

بردنەوەی تاجی شاجوانی دنیا لەلایەن كۆماری دۆمینیكانەوە بۆ ئەو وڵاتە بایەخی زیاتری هەیە، چونكە ئەوە دووەمین جارە لە مێژووی ئەو پێشبڕكێیە تاجەكە بەخاتە سەر كچە جوانەكانی.

دواتریش ئاماژە بەوە دراوە كە لە پێشبڕكێی شاجوانی دنیای ئەمساڵ لە ڤێتنام، شاجوانی وڵاتە عەرەبییەكانیش بەشدار بوون وەك بێرلا حەرب شاجوانی لبنان، شریهان شەریقی شاجوانی مەغریب، لەگەڵ فەوزیە عەبدولاهی غراد شاجوانی سۆماڵ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *