بینەر:
(1.0K)
ئەمرۆ دووشەم شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 و جێگیركردنی مافە داراییەكانی فەرمانبەران دەچێتە بەغدا.
ئەندامێكی شاندەكە كە نەیویست ناوی بهێنرێت بۆ “وشە” گوتی، شاندەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق و تیمی تەكنیكیی وەزارەتەكە كۆدەبنەوە.
گوتی، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكان تایبەت دەبێت بە نووسینەوەی ڕەشنووسی بودجە و جێگیركردنی پرسی هەمیشەییكردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان.
وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پرسی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دەست پێ بكاتەوە، هەروەها كێشەی گرێبەستەكانیش چارەسەر بكرێت.
















Leave a Reply