پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌شت ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی و كه‌سوكاری خۆی كه له نێویاندا چوار منداڵ هه‌یه كوشت و دواتریش خۆی كوشت، ڕووداوه‌كه‌یش له ماڵی ئه‌و پیاوه له شاری بیلینگز له ویلایه‌تی مۆنتانای ئه‌مه‌ریكا ڕووی داوه.
جنێفه‌ر میرسهر كه هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پیتاك و به‌خشینی له ئینته‌رنێت به‌ڕێوه ده‌برد، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێچووی مردووان و تێچووی تر، ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌ی ئه‌نجام داوه و چوار نه‌وه‌ی ماڵباته‌كه‌ی له یه‌ك كاتدا كوشت، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 90 ساڵان و حه‌وت ساڵان بووه. پۆلیسی شاره‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سبه‌جێ وه‌ڵامی ئاگه‌داركردنه‌وه‌یان له ڕووداوێكی له‌مجۆره داوه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ماڵه‌كه و گوێیان له ده‌نگی ته‌قه له به‌شی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه بووه.
جێمس ئالان فۆكس پسپۆری تاوانه‌كان له زانكۆی نۆرس ئێسترن له‌وباره‌وه گوتی، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نانه بۆ كێشه و ناكۆكی نێو ماڵباته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردن و نه‌دركاندنی، دواتر تاوانی له‌مجۆره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
















Leave a Reply