ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 15 منداڵی تازه‌ له‌ دایكبووی كوشت

بینەر: (564)

له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ نخۆشخانه‌یه‌كی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15 منداڵی تازه‌ له‌ دایكبوو گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی “جیو نیوز” كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی تیمی به‌هاناوه‌چوون ده‌ستی كه‌وتووه‌، ئاگره‌كه‌ به‌هۆی گوشار و په‌ستان له‌سه‌ر ئامێرێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی هۆلێكی حه‌واندنه‌وه‌ی منداڵانی تازه‌ له‌ دایكبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دروست بووه‌.

ئاماژه‌ی داوه‌، كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ هی په‌یمانگه‌ی پاكستانی بۆ زانستی پزیشكییه‌ و دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و به‌هاناوه‌چوون ده‌سبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ كاره‌كانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ و ڕزگاربوونی منداڵ و كه‌سانی نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌ كردووه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *