ناودارترین خاتوونە گۆرانیبێژی میلیی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد

بینەر: (653)

دۆلی بارتۆن كە ناودارترین گۆرانیبێژی میلیی ئەمەریكا و دنیایە، دوێنێ لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە شێرپەنجە، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. زۆربەی میدیاكانی دنیا هەواڵەكەیان بڵاو كردووەتەوە و وەك كەسایەتییەكی زۆر گەورەی بواری هونەری گۆرانی و موزیك ئاماژەیان پێ داوە.

پێگەی “عەرەبیە” كە هەواڵەكەی لە تۆڕی “سی بی ئێس” وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، دۆلی بارتۆن گۆرانیبێژی موزیكی میلی “كانتری”ی ئەمەریكی، لە تەمەنی 80 ساڵی و لە دوای حەوت دەیە لە كاری هونەری كە لە منداڵییەوە دەستی پێ كردووە، لە سەنتەری “ڤاندربیلت= ئیگرام” بۆ شێرپەنجە، كۆچی دوایی كرد، ئەویش دوای ئەوەی ماوەیەكی كەم بوو تووشی شێرپەنجە بووبوو.

دۆلی بارتۆن بە ناودارترین كەسایەتیی گۆرانی و موزیكی و رۆشنبیریی ئەمەریكی دەناسرێتەوە، چونكە ئەو تەنیا گۆرانیبێژی میلیی نەبووە، بەڵكو نووسەری زیاتر لە سێ هەزار تێكستی گۆرانییە، هاوكات ئەكتەر و لەگەڵیدا سەرمایەدار بووە، كەسایەتییەكی تەلەڤزیۆنی بووە و هەروەها چالاكێكی رژدی كارە خێرخوازییەكان بووە.

لە كاروانی هونەریی دۆلیدا خاوەنی هەزاران گۆرانی بووە، هەروەها براوەی 11 خەڵاتی گرامییە، جیا لە وەرگرتنی دەیان خەڵاتی تری نێودەوڵەتی.

لە ناودارترین گۆرانییەكانی دۆلی باتۆن، گۆرانیی “هەمیشە تۆم خۆش دەوێت”ـە، لەوێوە وەك ئەستێرەیەكی ناوداری دنیا زیاتر ناسرا. ئەو گۆرانییە لە ساڵانی نەوەتەكاندا خاتوونە گۆرانیبێژی كۆچكردوو وێتنی هیوستن دووبارە تۆماری كردەوە و بە فراوانی بڵاوی كردەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *