سبەی فێستیڤاڵی چلوورە بەڕێوە دەچێت

بینەر: (381)

بڕیارە سبەی فێستیڤاڵێكی جیاواز لە هەولێر بەڕێوە بچێت، ئەو فێستیڤاڵە بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

رۆژی 27 و 28ـی ئابی 2026، فێستیڤاڵێكی تایبەت لە ناوەندی گەنجان لە ئەربیل ئەڤینۆ بەڕێوە دەچێت كە ئەویش تایبەت دەبێ بە ساردەمەنی و ئایسكرێم.

ڤێستیڤاڵەكە بەناوی چلوورە دەبێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، بڕاندەكانی ئایسكرێم و ساردەمەنی تێیدا بەشدار دەبن، چەند چالاكییەكی تریش لەم دوو شەوە هەر لە سەعات 7:30ـی ئێوارەوە تا 12:00 شەو بەردەوام دەبێت.

ئامانجیش لە كردنەوەی ڤێستیڤاڵەكە، ناساندنی بەرهەمەكان و بە هاوبەشی لەلایەن دیلو كەی ئاڕ دی و ڤیزت كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *