راوێژكاری زەیدی: یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی تا ئێستە سەلامەتە

بینەر: (558)

راوێژكارێكی عەلی زەیدی رای گەیاند، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی كۆی یەدەگی عێراقی بە نزیكەی 79.2 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2026 خەمڵاندووە، بەپێی پێوەرەكانی كارایی یەدەگ، ئاستێكی تا ئاستێك سەلامەت دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەموو 29ـی ئاب، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران رای گەیاند، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، كۆی یەدەگی عێراقی بە نزیكەی 79.2 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2026 خەمڵاندووە، بەپێی خەمڵاندنەكانی ساڵی 2025 هاوتایە.

راوێژكاری عەلی زەیدی دەڵێت، بەپێی پێوەرەكانی كارایی یەدەگ، ئاستێكی تار ئاستێك سەلامەت دادەنرێت. ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو دابەزینەی كە لە یەدەگەكاندا تۆمار كراوە لە ماوەی ئەمساڵدا پێویستی بە زیادكردنی وریایی و چاودێریكردن هەیە، نەك لەبەرئەوەی گەیشتوونەتە ئاستێكی گرنگ، بەڵكو لەبەر نیگەرانی لەوەی ڕەنگە دابەزین بەردەوام بێت.

ساڵح ڕوونیشی كردەوە، یەدەگی دەرەكی ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی نرخی دیناری عێراقی و بەرگریی سەرەكی دەكات لە بەرانبەر گوشارەكانی سەر دراو، لە ڕێگەی توانای بانكی ناوەندییەوە بۆ دابینكردنی دۆلار و دابینكردنی خواست بۆیان، بەمەش بەشدارە لە پاراستنی سەقامگیری و گەشەی گشتی دەكات.

بەگوتەی ئەو راوێژكارەی زەیدی، پشتبەستنی زۆر بە داهاتی نەوت تا ئێستەش یەكێكە لە سەرچاوە دیارەكانی مەترسی بۆ سەر ئابووری عێراق، بەو پێیەی هەر كەمبوونەوەی داهاتی نەوت دەبێتە هۆی دابەزینی داهاتی گشتی، خەرجییەكانی حكوومەت و هاتنی دراوی بیانی دەتوانێت گوشار لەسەر یەدەگەكان زیاد بكات و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو ناسەقامگیر بكات.

ساڵح ئاماژەی بەوەش كرد، دۆخی دراوی عێراق ئێستە تار ئاستێك سەقامگیر و تەناهیی ماوەتەوە، بەڵام بەردەوامی دابەزینی یەدەگەكان پێویستی بە وریایی هەیە. دووپاتیشی كردەوە كە بەردەوامیی ئەم دۆخە پێوەستە بە سیاسەتی ئابووریی دروست و چاكسازیی دارایی گشتی و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *