وەزیری دارایی عێراق بە فەرمی داوای زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلەنزمی كردووە

بینەر: (526)

پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق، بە فەرمی پێشنیاری كردووە مووچەی فەرمانبەرانی پلەنزمەكان زیاد بكرێت، لە هەمان كاتدا پەرلەمان دەڵێ‌، “ناكرێت جارێ دەستكاری خشتەی مووچە بكرێت”.

ئەمڕۆ یەكشەم 30ی ئاب، محەمەد ئەبوعیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، یاسای رێكخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران كە لەلایەن حكوومەتەكانی پێشوو پێشنیار كراوە، لەگەڵ 34 مادەی یاسایی دژ بە یەكترن، بۆیە دەبێت ئەو كێشە یاساییانە چارەسەر بكرێن، ئینجا خشتەی مووچە رێكبخرێتەوە.

هاوكات ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای دەكات كە وەزیری دارایی پێشنیاری كردووە، مووچەی پلەنزمەكان بەرز بكرێتەوە، ئەمەیش وەك رێكارییەكی كاتی بۆ چاكتركردنی بژێوی ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان كەمە.

بەپێی هەندێك ئاماری فەرمی عێراق زیاتر لە 80% بودجەی عێراق لە مووچە خەرج دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *