دوای كاركردنی زۆری زانایان و دروستكردنی چەندان سەكۆی ژیریی دەستكرد كە ئێستە بۆ هەموو خەڵك بەردەستن، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ سەلماندوویەتی، بەكارهێنان و ئالوودەبوون بە ژیریی دەستكرد، گرژی و نیگەرانی لە دەروونی مرۆڤەكان دروست دەكات و پێویستە وریای بن.
پەیمانگەی داهاتووی ئەلیكترۆنی سەربە كۆلێژی كینگز كۆلیجی بەریتانی و ڕێكخراوێكی چاودێریكردنی ژیریی دەستكرد، دەرئەنجامی ڕاپرسییەكیان بڵاو كردەوە كە ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەشدارییان تێدا كردووە، لەبارەی كاریگەری و لێكەوتەكانی زۆر بەكارهێنانی چاتی سەكۆكانی ژیریی دەستكرد لەسەر دەروون و تەندروستی مرۆڤەوە.
بەگوێرەی دەرئەنجامی ڕاپرسییەكە، 42%ی بەشداران دووپاتیان لەوە كردووەتەوە، سنوورێكیان بۆ بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد داناوە، بۆ ئەوەی ئالوودەی نەبن، جۆرێك لە بەرگرییان لای خۆیان دروست كردووە، تا بێ ژیریی دەستكردیش بتوانن كاتەكانیان بەسەر ببەن.
لە ڕاگەیەنراوێكی كینگز كۆلێجدا هاتووە، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كەمبوونەوەی بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد، نیگەرانیی زۆر بەرانبەر تایبەتمەندی داتا و زانیاری و پرسیارەكانمان، مرۆڤ كاتێك داتا و زانیاری و نهێنییەكانی لای ژیریی دەستكرد بێت، هەست بە نیگەرانییەكی دەروونی زۆر دەكات و هەرگیز هەستی متمانە بەخۆبوونی تەواوەتی لا دروست نابێت، بۆیە خەڵك خەریكی دووركەوتنەوەن لە چاتی سەكۆكانی ژیریی دەستكرد.













Leave a Reply