بینەر:
(1.5K)
پۆلیسی هەولێر لەسەر تەقەكانی شەوی رابردووی گوندی گردەڕەشە، روونكردنەوەی بڵاو كردەوە و دەڵێت، بەفەرمانی دادوەر ئەو كەسانە گیران.
ئەمڕۆ دووشەم 24ـی ئاب، لە روونكردنەوەیەكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، شەوی رابردوو چەند كەسێك لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات، دەستیان كردبوو بە دروستكردنی پشێوی و نائارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریكردن لە زیانگەیاندن بە سەروماڵی هاووڵاتییان و كەرتی گشتی، هێزەكانمان گەیشتنە سنوورەكە و ئەوانەی دەستیان لە دروستكردنی پشێوییەكە هەبوو، بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون، هەروەها ڕیكاری یاسایی بەرانبەر هەر كەسێكی تریش دەگیرێتەبەر كە بەشدارییان لەو رووداوە كردووە.
















Leave a Reply