سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کردەوە

بینەر: (1.6K)

ئەمڕۆ دووشەم 24ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) و جەژنی مەولوود، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و هیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەرقەراربوونی دادپەروەری لە ناوچەکە و تەواوی جیهاندا.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ڕای گەیاندووە کە لەم بۆنە پیرۆزەدا، لە خودای مەزن داواکارە دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان، عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *