بینەر:
(899)
نامۆ فازڵ یاریزانی كوردی هونەری جەنگیی تێكەڵ (MMA)، لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەی پیشەگەرانەیدا، نەیتوانی سەركەوتن بەسەر ڕكابەرە بەرازیلییەكەی كایك بریتۆ بەدەست بهێنێت.
لە یارییەكەدا كە ئاستێكی بەرزی ڕكابەریی تێدا بینرا، فازڵ بە “نۆكئاوت” و لێدانی بەهێز و دەستبەجێی بریتۆ، تووشی شكست هات و لە ركابەرییەكە كرایە دەرەوە.
ئەم شكستەی یاریزانە كوردەكە لە كاتێكدایە، هیوایەكی زۆری لەسەر هەڵچنرابوو بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، بەڵام هێز و خێرایی لێدانەكانی كایك بریتۆ، بوونە هۆی ئەوەی یارییەكە پێش كۆتاهاتنی كاتی یاسایی بە زیانی نامۆ فازڵ یەكلا ببێتەوە.
















Leave a Reply