وەزارەتی كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا رای گەیاند كە بوونی گۆشتی ئەسپ و گوێدرێژ لە پێكهاتەی هەندێك لە بەرهەمە گۆشتییەكان و خۆراكە ئامادەكراوەكان لە توركیا دۆزراوەتەوە، لەوانە بەرهەمی گۆشتی چەند كۆمپانیایەكی بەناوبانگی توركی.
وەزارەتەكە روونی كردەوە، پشكنینی تاقیگەیی دەری خست كە چەند جۆرە گۆشتێكی مۆڵەتپێنەدراو لە پێكهاتەی چەند بەرهەمێكی گۆشتی وەك سجق، كە لە لایەن كۆمپانیای “سافت” لە ویلایەتی كیركلاریلی هەیە كە لەژێر ناوی “كوجا ئاغا چیفتلیگی” و “ساڵح كوجا ئاغا چیفتلیگی” لە بازاڕەكان دێنە فرۆشتن، هەروەها وەزارەتەكە بوونی پێشێلكاریی هاوشێوە لە هەردوو ویلایەتی مێرسین و مانیسای بەدی كردووە، كە بەرهەمەكانی گۆشتی قیمە و ژەمەكانی تانتۆنی و گۆشتی بەكارهاتوو لە كولێرە بە گۆشت دەگرێتەوە.
لە مێرسین پشكنینەكان دەریان خستووە كە گۆشتی ئەسپ و گوێدرێژ لە بەرهەمە گۆشتییەكانی كۆمپانیای “سارای” بۆ خۆراكی ئامادەكراو هەیە، هەروەها ژەمە خۆراكییەكانی چێشتخانەی “گوزدە تانتۆنی”، هەروەها هەمان ئەو گۆشتانە لە پێكهاتەی گۆشتی بەكارهاتوو لە كولێرە بەگۆشتی نەبرژاوی بەرهەمهاتوو لە چێشتخانەی “حوسێن وەستا مانكشە” لە مانیسا دۆزراونەتەوە.
















Leave a Reply