تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و ڕزگاركردنی هیندستان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و به دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی 22 ده‌ریاوانی نه‌ناسراو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتی ئۆشن وینه‌ر له كه‌نداوی به‌نگال و له دووری 240 میل له كه‌ناراوه‌كانی پارادیپی ویلایه‌تی ئۆدیشای ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان نقووم بوو.
پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی هیندستان بڵاوی كرده‌وه، كه ئاگهداركرداونهتهوه له‌وه‌ی پێوه‌ندی به كه‌شتییه‌ك كه هه‌ڵگری ئاڵای په‌نه‌ما بووه، به ته‌واوی پچڕاوه، به‌ر له‌وه‌ی پشتڕاستی ئه‌وه بكرێته‌وه كه كه‌شتییه‌كه نقووم بووه و دوو له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌یشی دۆزرانه‌وه.
تا ئێسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكیان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌ریاوانانی تر و مه‌رگی هیچ یه‌كێك له ده‌ریاوانه‌كان ڕانه‌گه‌یاندووه و پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسیان به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئامیت ئۆنیال گوته‌بێژ به ناوی هێزه‌كانی پاراستنی كه‌ناراوه‌كانی هیندستان گوتی، له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه 24 ده‌ریاوان بوونیان هه‌بووه و له نێویاندا 20 كه‌سیان چینی و سێی تریان خه‌ڵكی میانمار و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی به‌نگلادیش بووه.
















Leave a Reply