بینەر:
(1.2K)
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، سبەی سێشەم پلەی گەرما روو لە دابەزین دەكات.
سبەی یادی مەولوود و لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، ئینجا بەو بۆنەیەوە لە هەولێر رێوڕەسمی گەورە لەناو شاردا دەكرێت و پشووی فەرمییە. بە گوێرەی پێشبینی كەشناسی جەوەكەی زۆر گەرم نییە و ئاساییە هاووڵاتییان روو لە رێوڕەسمەكان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لەكاتەكانی شەو ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێكی سووك هەیە.
پێشبینی كراوە كە پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم ببنەوە، بەڵام ئەوە ناوچەكانی گەرمیان ناگرێتەوە.
پلەكانی گەرمای پێشبینی كراو.
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
















Leave a Reply