بینەر:
(1.3K)
بڕیارە لەم هەفتەیە خانەنشینانی یەكەی 70 مووچە وەربگرن و بەگوتەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی دووی سلێمانی، كێشەكانیان چارەسەر كراوە.
خانەنشینانی یەكەی 70 لە سلێمانی ژمارەیان نۆ هەزار و 400 كەسە و مانگانە چوار ملیار دینار مووچەیان پێویستە، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمی و كێشەی زۆری وردبینییەوە، تا ئێستە مامەڵەكانیان نەگوازراوەتەوە سەر خانەنشینی وەزارەتی دارایی.
بەگوتەی بەرپپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی دووی سلێمانی، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچە وەربگرن.
ئەشرەف فازڵ بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رای گەیاندووە، كێشەكانیان چارەسەر بووە، لەم هەفتەیە تەمویلی پارەكە بۆ بانكەكان دەكەن و مووچەی خانەنشینانی یەكەی 70 دابەش دەكرێت.
















Leave a Reply