هەموواری پلەبەندیی مووچە بە هەبوونی سیولە و رەزامەندیی حكوومەتەوە بەندە

بینەر: (1.3K)

یەكێك لەو یاسایانەی لە پەرلەمانی عێراق كار لەسەر تێپەڕاندنی دەكرێت، هەمواری پلەبەندیی نوێی مووچەیە، واتە رێكخستنەوەی مووچە و زیادكردنی و نەهێشتنی جیاوازیی زۆری نێوان مووچەی مووچەخۆران، پەرلەمانتارێك ئاماژە دەكات كە هەموواری پلەبەندیی مووچە بە هەبوونی سیولە و رەزامەندیی حكوومەتەوە بەندە.

یاسر ئەسكەندەر وتوت گوتی، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانەوە پاڵپشتی لە تێپەڕكردنی پلەبەندییەكی دادوەرانەی مووچە بۆ تەواو مووچەخۆران هەیە، لە رێگەی نەهێشتنی ئەو جیاوازییەی لە مووچە و دەرماڵەكان هەیە، ئەو دۆسیە سەركیی حكوومەتی پێشوو بوو، كە لیژنەیەكی باڵای بۆ پێك هێنا، بەڵام بۆ حكوومەتی ئێستە ماوەتەوە، بابەتێكی ئاسان نییە و پێویستی بە رێوشوێنی زۆر هەیە.

روونی كردەوە، هەر یاسایەك پێوەندی بە زیادكردنی پارەوە هەبێت، بێ گڵۆپی سەوز و رەزامەندیی حكوومەت تێپەڕ نابێت، ئێستەش عێراق لە دۆخێكی سەختی داراییدایەن بۆیە پێمان وایە دەركردنی یاساكە زەحمەتە، رەنگە ئەگەر دۆخە دارایی و ئابوورییەكەی گۆڕا، رێككەوتنی سیاسی لەوبارەوە دروست بوو، حكوومەت پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لیژنەی ناوەندی پێوەندیدار بەو دۆسیە كرد، ئەو كات ئەگەری جێبەجێكردنی زۆرە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *