ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای ویلبرێد كاپیتاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت سه‌پاند، كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی سه‌نگاپوور و لقی له ئیمارات و سویسرا هه‌یه و به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و كۆمپانیایه و ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، واشنتن كۆمپانیاكه‌ی خسته لیستی سزاكانه‌وه.
نووسینگه‌ی چاودێری داهاتی بیانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی شه‌وی ڕابردوو دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كۆمپانیای ویلبرێد گلۆباڵ پێوه‌ندی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی هه‌یه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ ئه‌مه‌ریكا 60 قه‌واره و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی و كه‌شتی خسته نێو لیستی سزاكانه‌وه.
له‌باره‌ی سزا بهسهرپاندنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كۆمپانیای ویلبرێد گلۆبال تا ئێسته هیچ كۆمێنت و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌رنه‌بڕیووه.
















Leave a Reply