رەنگە هەندێك جار هەستی پێ بكرێت كە لە كاتی لەخەوهەستاندا مرۆڤ دەمی وشكە، ئەو حاڵەتە چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانە پێوەندیدار بە شێوازی نوستن یان ئەو دەرمانانەی وەریان دەگرێت یان هۆكاری تر، ئەگەر دەموشكبوونەكە زۆر و بەردەوام بێت پێویستە راوێژ بە پزیشكی شارەزای بكرێت.
لیكی مرۆڤ رۆڵی گرنگی لە پارێزگاریكردن لە تەندروستی دەم هەیە، تەنیا یارمەتی لابردنی پاشماوەی خۆراك لەسەر ددانەكان نادات، بەڵكو ئەنزیمی دژەبەكتریای تیادایە و رێگری لە بۆنی ناخۆشی دەمیش دەكات، لیك پرۆتین و كانزای تیادایە یارمەتی پاراستنی مینای ددان دەدات، لە كلۆربوون دەیپارێزێت، بۆ تەندروستیی پووك باشە، كاتێك لیك وەك پێویست بەرهەم نایەت، دەم تووشی وشكبوون دەبێت و لینجە پەرەدەكانی ناو دەم وشك دەبن.
جیا لەوانە ئەگەری هەیە بەو هۆیەوە ئەو كەسە تووشی هەوكردنی قورگ و وشكهەڵگەڕانی رێڕەوەكانی لووت و هەوا و زەحمەتیی قووتدان و كپبوونی دەنگ بێت، هەستی چەشتن لەدەست دەدات و بە زەحمەت خۆراك دەهاڕی و قووتی دەدات، ئەوانەش بەدهەرسی دروست دەكەن، هۆكارەكانی جیاوازن، هەندێكی كاتین، و هەندێكی درێژخایەن، لەوانە هەناسەدان لە رێگەی دەم بەهۆی گیرانی لووت و پرخەپرخ و پچڕانی هەناسە لە كاتی نوستن، بەكارهێنانی هەندێك جۆر دەرمان وەك چارەسەری پەستانی خوێن و هەستیاری و خەمۆكی، یان بەكارهێنانی چەند دەرمانێك لە یەك كاتدا، لە هۆكارەكانی تر، چوونە ناو تەمەن و نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی ئەلزەهایمەر و وەرگرتنی دەرمانی شێرپەنجە.













Leave a Reply