پسپۆران: كەشی گەرما كاریگەریی لەسەر كێشە خێزانییەكان دروست دەكات

بینەر: (1.3K)

پسپۆرانی بواری تەندروستی و كۆمەڵایەتی باس لەوە دەكەن، بەهۆی كەشی گەرماوە كە راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر مێشك دەبێت، كاریگەرییەكەی دەگاتە ئاستێك كێشەی خێزانی دروست بكات، چونكە لەو كاتەدا مرۆڤ كۆنترۆڵی مێشكی خۆی پێ ناكرێ و زیاتر بە تووڕەیی هەستی خۆی دەردەبڕێت.

پێگەی “شەفەق نیوز” رۆشنایی خستووەتە سەر ئەو بوارە كە پسپۆرانی بواری تەندروستی و كۆمەڵایەتی لەبارەیەوە دەدوێن، بۆ ئەوەیش ئامۆژگاری دەخەنەڕوو كە هاوسەران هەوڵ بدەن بەهۆی گۆڕانی كەشەوە بەتایبەتی كاتێك گەرما دەبێت، كۆنترۆڵی مێشكی خۆیان بكەن و هەوڵ بدەن وردە كێشە بچووكەكان، نەگەنە ئاستی شەڕی گەورەی نێوانیان.

باس لەوە دەكەن كە كاتێك پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر مێشك و میزاج و جەستە بەگشتی دەبێت، ئەوەیش وا دەكات مرۆڤ زۆرتر تووڕە بێت و نەتوانێ مێشكی خۆی كۆنترۆڵ بكات، ئەگەری هەیە هەڵسوكەوتێكی بچووكی بەرانبەرەكەیان، وا بكات زووتر تووڕە ببن و بگاتە ئاستی شەڕی گەورەی نێوانیان. واتە كێشەكە لە بچووكییەوە بۆ گەورەتر بگۆڕێت.

دامەزراوەی براینكۆد و راشیل لامبرت پسپۆر لە بواری مێشك لەوبارەیەوە روونی دەكاتەوە، پلەی گەرما راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر مێشك هەیە، بۆ نموونە ئەو گەرمایە دەبێتە هۆی ئازار “تەشەنوج” لە مێشك و ئەندامانی جەستە و مرۆڤ لەوكاتەدا بەئاسانی مێشكی خۆی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت.

هاوكات دین پۆرنیت كە زانایەكی تری مێشكە دەڵێت، روونە كە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە ناڕاستەوخۆیی مێشك تێكدەدات و ماندووی دەكات، لەو كاتەیشدا مێشك پێویستیی بەوە دەبێت بگاتە پلە سروشتییەكەی خۆی تا بتوانێ مێشكی كۆنترۆڵ بكات، ئەویش لە رێگەی ئارەقكردنەوە و گەیشتنی خوێن بۆ پێست و دەركردنی گەرماكە.

پۆرنیت ئەوەیش دەڵێ كە كەشی گەرما وا دەكات هەمیشە مرۆڤ لە دڵەڕاوكێ و تێكچوونی مێشیكیدا بێت، لەو كاتەیشدا تواناكانی بۆ سەرنجەكانی لاواز دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە هەوڵ بدرێت هێمنتر ببێتەوە و كۆنترۆڵی هەڵوێستە نەرێنییەكان بكات و كێشەی بچووك گەورەتر نەكاتەوە، ئەوە مرۆڤ بەگشتی دەگرێتەوە، هەر لە ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكانی حكوومەت و بواری تر، لە ناویاندا پێوەندییە خێزانییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *