بۆ ئەوانەی لە شێرپەنجە دەترسن

بینەر: (914)

جیا لە بۆماوە و هۆكارە ژینگەییەكان كە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەكان لە لەش و گەشەكردنیان بۆ گرێ و بڵاوبوونەوەیان، سیستمی خۆراك رۆڵێكی گرنگ لە تووشبوون بە شێرپەنجە و خۆپاراستن لەو نەخۆشییە بكوژ و مەترسیدارە دەبینێت، لە دۆزینەوەیەكی نوێی زانستیدا، توێژینەوەیەك گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە شەكری فرەكتۆز، رۆڵێكی پێشبینینەكراوی لە یارمەتیدانی خانە شێرپەنجەییەكان لە بڵاوبوونەوە لەی لەشدا هەیە.

رەنگە ئەو پرسیارە بكرێت كە لە دوای چاكبوونەوە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بۆچی شێرپەنجە دەگەڕێتەوە؟، ئەو توێژینەوە وەڵامێكی ئەو پرسیارە دەداتەوە، بەوەی هەندێك لە خانە شێرپەنجەییەكان لە چارەسەری كیمیایی رزگاریان دەبێت و بە تەواوەتی لەناو ناچن و نامرن، ئەوان دەچنە ناو حاڵەتێكی ناسراو بە پیربوونی خانە، كە لەو حاڵەتەدا هێشتا چالاكە و چەند گەردیلەیەك دەردەدات كە كار لە خانە ئاساییەكانی دەوروبەری دەكات.

توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە فرەكتۆز، واتە ئەو شەكرەی لە چەندان جۆر خۆراك و خواردنەوە هەیە، یارمەتی خانە شێرپەنجەییەكان دەدات بۆ بڵاوبوونەوە، ئیدان كول توێژەر دەڵێت، دەركەوت كە جۆرە خۆراكێك كار لە هەڵسوكەوت و جموجۆڵی خانە شێرپەنجەییەكان دەكات، دەركەوت كە فرەكتۆز تەنیا سەرچاوەیەك بۆ وزەی پێویست بۆ لەش نییە، بەڵكو شێوازی كاركردنی مایتۆكۆندریا لەناو خانەكان دەگۆڕێت، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كۆلیسترۆڵ، كە یارمەتی چەسپاندنی بەرگی خانە و بەیەكەوەبەستنەوەیان دەدات، بۆیە كەمبوونەوەی كۆلیسترۆڵ، وا دەكات بەیەكەوەنووسانی خانەكان كەمتر بێت و زیاتر لە یەكتر جیا ببنەوە و بڵاو ببنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *