بینەر:
(939)
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕای گەیاند، ژنێكی بەتەمەن كە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی ئاب، سۆران محەمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت، بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شەهیدانی كەلار، تەرمی ئافرەتێك بە ناوی (ئ، س، ئ) لەدایكبووی 1933، هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كە بەهۆی خنكان بە پەت گیانی لە دەست دابوو.
زیاتر گوتی، بە گوتەی كەسوكاری، ئەو ئافرەتە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە، بەیانیی ئەمڕۆ پێیان نەزانیوە لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
















Leave a Reply